باڵەخانەی سەرۆکایەتی شارەوانی کۆیە
زیادکردنی ئاشکرا دەکرێت
شاره‌وانیی كۆیه 38 دوکان بەکرێ دەدات
ژووری هەواڵ
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی كۆیه لە ئاگادارییەکدا بەکرێدانی 37 دوکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە زیادکردنی ئاشکرادا کرێچیان بۆ دەدۆزنەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6.10.2024، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی كۆیه رایگەیاند، لە رێکەوتی 8.10.2024 کاتژمێری 12:00ـی نیوەڕۆ زیادکردنی ئاشکرا دەستپێدەکات بۆ بەکرێدانی 38 دوکان کە کرێی خەمڵێندراویان لە نێوان 250 بۆ 275 هەزار دیناردایە.
دوکانەکان بۆ ماوەی سێ ساڵ بە گوێرەی یاسای ژمارەی یەکی ساڵی 2021 بەکرێ دەدرێن.
رێنمایی بەکرێدانی دوکانەکان:
1- دوكانه‌كانی (یەک تا سێ) وه (هەشت تا 17) و (20 تا 22) و (27 تا 36) به رووبه‌ری 15 م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 275000 دوو سه‌د و حه‌فتا و پێنج هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
2- دوكانه‌كانی (23 تا 26) وه (37 و 38) به روبه‌ری نۆ م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
3- دوكانه‌كانی (چوار تا حەوت) به روبه‌ری 8،75 م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
4- دوكانه‌كانی (18 و 19) به روبه‌ری 8،50 م2 بۆ هه‌ر دوكانێك به كرێی خه‌مڵێندراوی 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار بۆ یه‌ك ساڵ.
5- هه‌ركه‌سێك به‌شداری ده‌كات ده‌بێ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی كۆیه ئاماده‌بێ و (50%)ی كرێی خه‌مڵینراو له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ، هه‌روه‌ها كرێی بڵاوكردنه‌وه‌و خه‌رجی تریش ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئه‌وكه‌سه‌ی زیادكردنه ئاشكراكه‌ی بۆ ده‌رده‌چێ.