"سنوورێکمان بۆ ئێران دانا"

ئیسرائیل بڕیاریدا هێرشێکی گەورە بکاتە سەر ئێران

شۆڕش قادری

ئیسرائیل هەڕەشە لە ئێران دەکات و دەڵێت، بڕیاریانداوە هێرشێکی گەورە بکەنە سەر ئەو وڵاتە.

دەستەی پەخشی ئیسرائیل رایگەیاند، حکومەتی ئیسرائیل بڕیاریداوە هێرشێکی گەورە و بەهێز بکاتە سەر ئێران.

هاوکات بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی، “هەموو هێرشەکانی غەزە و لوبنان و یەمەن و سوریا و عێراق بەهۆی ئێرانەوەیە، بۆیە بڕیارماندا سنورێک بۆ ئێران دابنێین”.

هەر ئەمڕۆ شەممە 5.10.2024 دانیێل هەگاری وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، “وەڵامدانەوەی هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە کاتی خۆیدا و بەبڕیاری سەرۆکی وڵاتەکەمان ئەنجام دەرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی سوپای پاسداران، دوو بنکەی سەربازیی ئیسرائیل (نێڤاتیم) و (تەل نۆف) بە ئامانج گیراون، بەڵام زیانیان پێنەگەیشتووە و لە چالاکی خۆیان بەردەوامن.

ئیسرائیل فڕۆکەیەکی ئێرانی لە ئاسمانی عێراقەوە گەڕاندە...

ئیسرائیل فڕۆکەیەکی ئێرانی لە ئاسمانی عێراقەوە گەڕاندەوە وڵاتەکەی