"هاوکاری ئیسرائیل بووین"

وتەبێژی کۆشکی سپی: هیرشەکانی ئێران کاریگەری نەبوو

964+

توانا نەقی

وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا رایگەیاند، بەهۆی هاوکاری ئەمریکا و ئیسرائیلەوە هێرشەکانی ئێران کاریگەری نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، یارمەتی ئیسرائیلیان داوە و موشەکەکانی ئێرانیان خستووتە خوارەوە، نازانن چەند کەس لە ئیسرائیل کوژراون بەڵام ئەوە دەزانن فەلەستینیەک بەرکەوتووە و کوژراوە.

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی دەشڵێت، داوا لە ئەمریکیەکان دەکەن زوو رێگایەک بدۆزنەوە و لوبنان بەجێبهێلن.

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکاش دەڵێت، جارێ هیچ شتێک ئاشکرا ناکەین لەبارەی وەڵامی ئیسرائیل بۆ ئێران.

راوێژکارەکە روونیکردووەتەوە، لەگەڵ ئیسرائیل لە گفتوگۆدان بۆ ئەوەی وەڵامی ئێران بدرێتەوە، دڵنیان لێکەوتەی ئەو هێرشەی ئێران خراپ دەبێت.

میدیاکانی ئەمریکاش ئەوەیان راگەیاندووە، یەکەمجارە کۆشکی سپی داوا لە ئیسرائیل نەکات دان بەخۆیدا بگرێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەمریکا گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل داگیرساندبێت بۆ ئەوەی وەڵامی ئێران بداتەوە.

ئیسرائیل: زۆر بە توندی وەڵامی هێرشەکی ئێران دەدەینەوە

ئیسرائیل: زۆر بە توندی وەڵامی هێرشەکی ئێران دەدەینەوە