کێ دەیباتەوە؟
چۆن تاکە کورسییەکەى کۆتاى ژنان لە هەڵەبجە یەکلایى دەکرێتەوە؟
964+
وریا فەتاح
بازنەى پارێزگاى هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان تەنیا سێ کاندیدى هەیە کە دەبێت دوو پیاو و کاندیدێکى ژن سەربکەون، بەڵام پرسیارەکە لەسەر کۆتاى ژنانە کە چۆن یەکلایى دەکرێتەوە.
کۆى گشتى دەنگدەرانى ئەو پارێزگایە، 60 هەزار و 252 دەنگدەرە کە 59 هەزار و 300 کەس لە هەڵبژاردنى گشتى دەنگ دەدەن و 952 دەنگدەریش لە دەنگدامى تایبەت.
بەپێى بازنەکانى هەڵبژاردنى هەڵبژاردن، بازنەى پارێزگاى هەڵەبجە سێ کورسییە کە یەکێکیان بۆ کۆتایى ژنانە، لێرەدا پێتان دەڵێین کۆتایى ژنان چۆن روون دەکرێتەوە.
ئارام جەمال، بەڕێوەبەرى پەیمانگاى کوردى بۆ هەڵبژاردن، بە 964ـى وت،”کۆتاى ژنان لە ناو ئەو لیستانەدا یەکلایى دەکرێتەوە کە کورسى دەبەنەوە، بەڵام ئەگەر لیستێک لە کورسییەک زیاترى بردەوە، ئەوا راستەوخۆ کۆتاى ژنان لەو لیستە دەبێت”.
وتیشى،”ئەگەر ئەوە بەدی نەهات و سێ لیست یەکى یەک کورسیان بردەوە، ئەوان کۆتاى ژنان لەو لیستە دەبێت کە کە کەمترین دەنگى هێناوە”.
رۆژى 20.10.2024، هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان دەچنە سەر سندوقەکانى دەنگدا، بۆ هەڵبژاردنى 100 نوێنەرى پەرلەمانى کوردستان.