رێکخستنەوەی شەقامە سەرەکییەکان
دەیەوێ رێکیان بخاتەوە
شارەوانی هەولێر؛ زیادەڕۆیی سەر شەقامەکان لادەبرێن
ئەحمەد مستەفا
هەموو زێدەڕۆییەکان لادەدرێن و شەقامە گشتی و بازاڕ و کوچەو کۆڵانەکان بە تەواوی رێکدەخرێنەوە، ئەمە قسەی شارەوانی هەولێرە.
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا نوسیوویەتی، لە پێناو پاراستنی سیمای شار و نیشاندانی پاک و خاوێنی و رەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست، لە رێگای هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانیی، هەڵمەتێکی فراوانی لادانی زێدەڕۆیی و رێکخستنەوەی شۆستەو شەقامەکانی شاری هەولێری دەستپێکردووە.
لەو وێنانەش دەردەکەوێت، هەر یەک لە بازاڕی کوران و رێگای هەولێر_مەخمور و شەقامی 100مەتری، لە ترافیکی مەخمور بە ئاڕاستەی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوا، لەگەڵ سایدی بەرامبەر شۆستەو شەقامەکان بە تەواوی لەلایەن تیمەکانی شارەوانی شەش رێکخراوەتەوە .
