هونەرمەندی شاخ و شار

14 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەمە جەزا تێپەڕی

شۆرش قادری

14 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی حەمە جەزا هونەرمەندی شاخ و شار تێپەڕی.

حەمە جەزا پێشمەرگە و هونەرمەندی ناوداری کورد ساڵی 1949 لە سلێمانی لەدایک بووە.

لە تەمەنی 19 ساڵیدا هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی شەش منداڵە.

ساڵانی هەڕەتی لاوی لە شاخ و پێشمەرگایەتی بەسەربردووە.

حەمە جەزا جگە لە گۆرانی و ئاوازی کوردی، خاوەنی چەندین سرودی نیشتمانییە، لەوانەش (هۆ کاکی پێشمەرگە).

لە تەمەنی 61 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە گردی سەیوانی سلێمانی بەخاک سپێردرا.