"چه‌ندین جاریش دیكه‌ش ون بووه"
گه‌نجه 20 ساڵییه‌كه‌ى سه‌یدسادق له هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌یدسادق بانگه‌وازێك بڵاوكرایه‌وه كه گه‌نجێك به‌ناوى لایه‌قه بارى ده‌روونى جێگیر نییه و له ئێواره‌ى پێرێوه ون بووه، هه‌واڵیان بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ى هێنا كه گوایه له شوێنێكی هه‌ڵه‌بجه بیندرابێت، ئه‌وانیش سۆراغیان كرد، به‌ڵام نه‌یاندۆزییه‌وه، تا ئه‌مڕۆ كه‌سێك په‌یوه‌ندیان پێوه ده‌كات و به گه‌نجه‌كه‌یان شاد ده‌بنه‌وه.
عه‌كاش شوان، ئامۆزاى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت، له رێگه‌ى خێرخوازێكه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه و ئامۆزاكه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه.
وتیشی “له گه‌راجى ئۆتۆمبێله‌كانى سه‌یدسادق به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه چووبوو، له‌وێشه‌وه له قه‌یسه‌رى شنروێ بیندرابوو، ئێستا دواى دۆزینه‌وه‌ى له ماڵه‌وه‌یه”.
باسی له‌وه كرد لایه‌قه یه‌كه‌مجاری نییه ون ده‌بێت، به‌ڵكو چه‌ندین جاری دیكه‌ش ون بووه و له رێگاى خێرخوازانه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به‌هۆى ئه‌وه‌ى بارى ده‌روونى ته‌واو نییه زوو زوو لێیان ون ده‌بێت.