دواى کنەو پشکنین دەرکەوت

گردى تلێ مێژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ 9000 ساڵ لەمەوبەر

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى تیمێکى شوێنەوارى زانکۆیەکى هەنگارى کنەو پشکنینى بۆ گردى تلێ لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین کرد، دەرکەوت مێژووەکەى دەگەڕێتەوە بۆ 9000 ساڵ لەمەوبەر.

بەڕێوەبەرایەتى شوێنەوار و کەلەپورى راپەڕین بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی وەرزی نۆیەمى کنەوپشکنینی شوێنەورای لە 5.9.2024 لە گردی تلێى ناحیەى سەروچاوە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین دەستی پێکرد، دوێنێ کارى هەڵکۆڵینەکە بەسەرکەوتوویى کۆتایى هات.

باس لەوەشکراوە، ئەم کاری ھەڵکۆڵینە بەپێی گرێبەستێکە لە نێوان بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری کوردستان زانکۆی ئیۆتڤۆس لۆراندی ھەنگاری.

“کاری ھەڵکۆڵین لە کارە ھەرە گرنگەکانە بۆ دەرخستنی راستی و دروستی مێژوو و شوێنەواری کەلەپووری ھەر نەتەوەیەک لە ھەر ناوچەیەکی ئەم جیھانە ئەنجام بدرێت، گردى تلێش یەکێکە لەو پێگە شوێنەوارییە گرنگانەی کە خاوەن پێگەیەکەیەکی شوێنەواری و مێژوویی دەوڵەمەندى هەیە”، شوێنەوارى راپەڕین وا دەڵێت.

ئاشکراشى کردووە، لە رووپێویکردنی شوێنەکە و لە ماوەی وەرزکانی ھەڵکۆڵین گەیشتوون بەو راستییەى کە مێژووی ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆ 9000 ھەزار ساڵ لەمەوبەر.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم شوێنەدا ھەر لە چاخی بەردینی کۆنەوە  تاکو سەردەمی میرنشینە کوردییەکان لەوانە میرنشینی سۆران ژیان لەم شوێنەدا بەردەوام بووە.

شوێنەوارى راپەڕین ئەوەشى خستووەتەڕوو کە لەماوەى کارکردن لە گردى تلێ، چەندین پارچە شوێنەورارى گرنگ و پاشماوەى بیناسازى سەردەمە جیاوازەکانیان دۆزیونەتەوە کە مێژووەکەیان بۆ سەردەمى ئیسلامى و ئاشوری نوێیەکان دەگەڕێتەوە.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنەواری‌ گردی شمشاره‌ دەستیپێكر...

كارى هه‌ڵكۆڵین له شوێنەواری‌ گردی شمشاره‌ دەستیپێكردەوە