تەماتەکەیان پارە ناکات

بەرهەمە جوانەکەی جوتیارانی ئاغجەلەر لێناکرێنەوە

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

لە ناحیەی ئاغجەلەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ زەوییەکی بەرفراوان داچێنراوە بە تەماتە و لۆبیا و خەیار و بامێ، بەڵام پارە ناکەن و ساغنابنەوە.

جوتیارانی سنوری ناحیەی ئاغجەلەر بە 964ـیان وت، بەهۆی ساغنەبوونەوە و پارەنەکردنی بەرهەمەکانیان لە بازاڕ و عەلوەکاندا هیچمان بۆ نامێنێتەوە ئەگەر بیڕنین و پارەی کرێکار بدەین، بۆیە هەر ئیهمالمان کردووە و ئاوا بە بڕکەکانیانەوە وشک بوونەتەوە.

جوتیاران ئاماژەیان بەوەشکرد، سەرەڕای هیلاک و ماندوبوونی زۆر باشترین جۆری تەماتە و خەیارمان بەرهەمهێناوە، بەڵام پارەنەکردنەکەی زەرەری زۆری لێداوین و بەناچاری وازمان لێهێناوە، چونکە نرخی یەک کیلۆ تەماتە ئێستا بە 300دینارە.

پێداچوونەوە: شیرین ساڵح