عێراق و ئەمەریکا:

خشتەى کۆتای ئەرکى سەربازى هاوپەیمانانیان بڵاوکردەوە

964+

وریا فەتاح

عێراق و ئەمەریکا راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەبارەی کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی (داعش) یان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کە لە ماوەى 12 مانگى داهاتوودا ئەرکەکانیان لە عێراق تەواو دەبێت.

بەپێى راگەیاندراوە هاوبەشەکە،  هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە 12 مانگی داهاتوودا کۆتایی بە ئەرکەکەى دێت و نابێت لە مانگی ئەیلوولی 2025 تێپەڕ بکات.

باس لەوەشکراوە، بەو پێیەی عێراق ئەندامێکی گەوهەرى هاوپەیمانییەکەیە و بۆ رێگرییکردن لە گەڕانەوەی هەڕەشە تیرۆریستییەکانی داعش لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریاوە، بەپێی مەرجە مەیدانییەکان و راوێژکارییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و ئەندامانی هاوپەیمانییەکە، ئەرکی ئەو هاوپەیمانییە سەربازییەی تا مانگی ئەیلولى2026 بەردەوام دەبێت.

لە بەشێکى دیکەى راگەیاندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو کە لیژنەی باڵای سەربازی پابەندە بە داڕشتنی رێکارە پێویستەکان بۆ بەدیهێنانی ئەو بڕگانەى خراونەتەڕوو بەتایبەت دەستەبەرکردنی پاراستنی راوێژکارانی هاوپەیمانان کە لە ماوەی راگوزەردا كە لە عێراقدا ئامادەن.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراق، رۆژى 17.9.2024 لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی بلۆمبێرگی ئەمریكی رایگەیاند، بەم زووانە لە میانەی بەشداریكردن لە كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، وادەی كۆتاییهاتنی ئەركی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق رادەگەیەنین، كە ئەمە بەشێكە لە بەرنامەی حكومەتی خۆمان.

وتیشی، بیانووەكانی مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان كۆتایی هاتووە و پێویست ناكات هێزی 86 وڵات لە عێراقدابن.

   عێراق بەم زووانە وادەی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمان...

   عێراق بەم زووانە وادەی كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان رادەگەیەنێت