پلانە نوێیەکەی دەستپاکی

گەندەڵیت بینی قسەبکە و پاداشت وەربگرە

ئەحمەد مستەفا

دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە پێدانی پاداشتی دارایی بە هەر هاوڵاتییەک یان فەرمانبەرێک کە زانیاری و بەڵگەی دروست لەسەر بوونی گەندەڵی و کاری نایاسایی لە دامەزراوەکانی حکومەتدا ئاشکرا بکات.

لەگەڵیدا، پاراستنی ناو و ناونیشانی ئەو کەسانەش لەلایەن دەستەکەوە دڵنیایی پێدراوە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمی دەستەی دەسپاکی هەرێمی کوردستان کە ئاراستەی سەرۆکایەتییەکانی پەرلەمان، هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران کراوە ئەمڕۆ سێشەممە 9.6.2026 راگەیەنرا، ئاماژە بەوە کراوە کە لەپێناو بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، نەهێشتنی بەرتیل و رێگریکردن لە خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، هەر کەسێک بە بەڵگەوە دەستەی دەسپاکی ئاگادار بکاتەوە لە بوونی سەرپێچی، لەلایەن دەستەکەوە پاداشت دەکرێت.

بڕیارەکە هەر بەرپرس و فەرمانبەرێک دەگرێتەوە لە هەر ئاستێکی وەزیفیدا بێت، ئەم هەنگاوەش وەک هەوڵێکە بۆ پاراستنی سامانی گشتی و گەڕاندنەوەی بۆ گەنجینەی هەرێمی کوردستان.

بوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی

بوسراوەکەی دەستەی دەستپاکی