دیمەنی بەنزینخانەی Raniya oil 2 - وێنە: قایمقامیەتی رانیە
لە راپەڕین
کاتی دابەشکردنی بەنزینی حکومی بۆ هاوڵاتاین دیاری کرا
توانا نەقی
لە رانیە کاتی دابەشکردنی بەنزینی حکومی دیاریکراوە بە ئامانجی رێکخستنەوە و بێبەش نەبوونی هاوڵاتیان لەو بزنینەی کە بەردەستە.
ئەمڕۆ قایمقامیەتی قەزای رانیە بڵاویکردەوە، بەیانیان لەکاتژمێر 5:00ـی بەیانی تاکو کاتژمێر 10:00ـەی بەیانی بە بەکارھێنانی شەش باڵ بەنزینی حکومی بۆ ھاوڵاتیان دابەش بکرێت.
هەروەها لە کاتژمێر 10:00بەیانی تاکو کاتژمێر 12:00ـەی نیوەڕۆ بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلی فەرمانگەکانی حکومەت دابەشبکرێت.
قایمقامیەت دەڵێت، مەبەستی رێکخستنی کاتەکانی دابەشکردنی بەنزینی حکومی بەسەر ھاوڵاتیان و سەیارەکانی فەرمانگە حکومیەکان و بەلەبەر چاوگرتنی گەڕانەوەی کاتە بۆھاوڵاتیان و رەچاوکردنی مەوسومی گەرمایە.