بۆ گلدانەوەی ئاو و ئاودێری

بە 676 ملیۆن دینار پۆندێک لە پیرمام دروستدەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

لە قەزای پیرمام پرۆژەیەک بۆ گلدانەوەی ئاو راگەیەندرا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێمیش دەڵێت، بەم زووانە دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.

ئەمڕۆ هەینی 27.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێم رایگەیاند، گرێبەستی دروستکردنی پۆندی خانزاد لە قەزای پیرمام لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار واژۆ کرا و بەمزوانە دەست بە دروستکردنی دەکرێت.

گوژمەی پرۆژەکە 676 ملیۆن ملیۆن و 25 هەزار دینارە و ئامانج لە دروستکردنی کەمکردنەوە مەترسی لافاو و زیادکردنی ئاوی ژێر زەوییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، پۆندەکە لەلایەن جوتیارانەوە سودیلێدەبیندرێت بۆ ئاودێری و ئاژەڵداری.

ئاوی پۆندی تەکیەی جەباری نزیکەی سێ مەتر دابەزیوە

ئاوی پۆندی تەکیەی جەباری نزیکەی سێ مەتر دابەزیوە