لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت

ئاوی پۆندی تەکیەی جەباری نزیکەی سێ مەتر دابەزیوە

964+

ژووری هەواڵ

لیژنەیەک بەدواداچوون بۆ ئاستی ئاوی پۆندی تەکیەی جەباری دەکات، بۆی دەرکەوتووە کە ئاوی پۆندەکە نزیکەی سێ مەتر کەمیکردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 17.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی رایگەیاند، لیژنەی بەدواداچونی پۆند سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ سەردانی پۆندی تەکیەی جەباریان کرد لە قەزای چەمچەماڵ، دوای کۆکردنەوەی داتای پێویست، دەرکەوت “کە ئاستی ئاوی کۆکراوەی ناو حەوزی پۆندەکە 2.5 مەتر لە ئاستی سپیل وەی دابەزیوە”.

“سپیل وەی” بەو رێڕەوە دەوترێک کە دەستکردە و ئاوی پۆندەکەی پێدا تێپەڕدەبێت و دەگات بە ناوچەکانی چواردەوری پۆندەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری سلێمانی، ئێستا پۆندی تەکیەی جەباری بەقوڵی چوار مەتر ئاوی تێدا ماوە کە دەگاتە زیاتر لە 70 هەزار مەتر سێجا.

لەدوای ئەم بەدواداچوونە راپۆرتێک ئامادە دەکرێت لەبارەی کەموکوڕییەکانی پۆندەکە و هۆکاری دابەزینی ئاوەکەی و دواتر زانیارییەکان دەدرێت بە بەڕێوەبەری ئاودێری سلێمانی بەمەبەستی چارەسەرکردنی.

کارکردن لە گەورەترین پۆندی کوردستان بەردەوامە

کارکردن لە گەورەترین پۆندی کوردستان بەردەوامە