نزیکەی 113 هەزار کەسن

سبەینێ تیروپشک بۆ حەجی ساڵی 2025 دەکرێت

ژووری هەواڵ

سبەینێ تیروپشک بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەجی ساڵی 2025 دەکرێت و تەنیا ئەو حاجیانە دەگرێتەوە کە لە ساڵانی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 24.9.2024، کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، سبەینێ تیرپشک دەکرێت بۆ نزیکەی 113 هەزار کەس بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزی حەج.

ئەوانەی دەخرێنە تیروپشکەکەوە ئەو کەسانەن لە ساڵانی 2017 و 2023 فۆڕمیان پڕکردووەتەوە و بۆ حەجی 2025 ھیچ ناوێک نانوسرێت.

لە تیروپشکەکەدا ناوی چوار ھەزار و 174 کەس دەردەچێت، ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆن کەسێک، یەک هەزار کەس دیاریکراوە.