وێنەی کامێرایەکی تۆمارکردنی تیژڕۆیی - وێنە: 964
ئاگاداری بن
سبەینێ وادەی کەوتنەکاری کامێراکانی 40 مەترییە لە سۆران
ئەحمەد مستەفا
لە سبەینێوە لەسەر جووتسایدی 40 مەتری، کامێراکانی تۆمارکردنی خێرایی دەکەونەکار، لەو شەقامەدا خێرایی رێگەپێدراو 60 کیلۆمەترە.
بەڵام، لە نزیک پردەکە بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەمدەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، لە رۆژی یەکشەممەوە 17.5.2026ی داهاتووەوە کامێراکانی چاودێریی خێرایی لەسەر رێگەی جووتسایدی 40 مەتریی سۆران دەکەونە کار.
هاتوچۆی سۆران ئاماژە بەوە دەکات، خێرایی رێگەپێدراو لەو شەقامەدا 60 کیلۆمەترە لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە نزیک پردەکە خێرایی بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کەم دەبێتەوە.
هاتوچۆی سۆران داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکان و خێراییە دیاریکراوەکان بن، تاوەکو سەلامەتیی هەموو لایەک پارێزراو بێت.