ماش زیادكراوە

هەفتەی داهاتوو بایەعی دابەش دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراک، سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند حەوتەمین سەبەتەی خۆراکی هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت و كەرەستەی نوێش زیاد كراوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق دووشەممە بڵاویكردەوە، هەفتەی داهاتوو حەوتەم سەبەتەی خۆراکی ئەمساڵ دێتە دابەشكردن.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، سەرجەم ماددە خۆراكییەكان دابەش دەكرێن و هەروەها بۆ یەكەمجار “ماش” بۆ سەبەتەكە زیادكراوە، جگە لەوەی نیسك، نۆك و لەتكەنۆك”یش دابەش دەكرێن.

لە كۆتایی مانگی رابردوو و سەرەتای ئەم مانگە بەشە خۆراكی شەشەم لە هەرێمی كوردستان دابەش كرا.

بریكارەكان خۆراك بچن بایەعی وەرگرن

بریكارەكان خۆراك بچن بایەعی وەرگرن