دیمەنی قەزای دەربەندیخان_ وێنە:964
170 رۆژیان بۆ داناوە
لە تونێلەکە تا ناوبازاڕی دەربەندیخان رووناک دەکرێتەوە
964+
ئەحمەد مستەفا
کارەبای سلێمانی لەسەر داهاتی خۆی، دەستی کرد بە رووناککردنەوەی دەروازەی شەقامی چوونە ناو دەربەندیخان، رووناککردنەوەکە لە تونێلەکەوە تا ناو بازاڕی قەزاکە دەبێت.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی دەڵێت، له چوارچێوه‌ی پرۆژه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی 8%ی كاره‌با، به‌بڕی زیاتر لە 127 ملیۆن دینار پرۆژەکە جێبەجێ دەكرێت.
ئەندازیار باست عەزیز، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای دەربەندیخان بە پێگەی کارەبای سلێمانی وتووە، لە دەربەندیخان پرۆژیەكی گرنگی رووناككردنەوەی شەقامەكان چووەتە قۆناغی جێبەجێ كردنەوە، كە دانانی تۆڕی رووناكی بۆ شەقامی سەرەكی ناو شاری دەربەندیخان لە تونێلەكەوە تا ناو بازاڕی دەربەندیخانە.
کۆى گشتی بودجەى پرۆژەکە بریتییە لە 127 ملیۆن و 287 هه‌زار دینار، وە پڕۆژەکە له‌لایه‌ن كۆمپانیای روانین جێبه‌جێ ده‌كرێت، بە قسەی بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان، له ماوه‌ی 170 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو دەکرێت.