ئیدارەی سۆران پشووی راگەیاند

964+
هێمن بەکر

کەمێک لەمەوبەر، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، بەهۆی نالەباریی کەش و هەوا، ئەمڕۆ یەکشەممە کراوەتە پشوو لە سەرجەم قوتابخانەکانی دەڤەرەکە.

ئیدارەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەهۆی پەککەوتنی هاتوچۆ و دۆخی کەش و هەوا، بۆ سەلامەتی گیانی قوتابیان و ماموستایان لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە هەماهەنگ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران، ئەمڕۆ یەکشەممە پشووی راگەیاند.

لە دوێنێ شەممەوە، شەپۆلی بەفربارینی بەردەوام ناوچەکانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی گرتووەتەوە.