
Image: Fortune India
گاوتام لە رۆژێکدا 20 ملیار دۆلاری زیان کرد
+964
بڵند عوسمان – هەولێر
گاوتام ئادانی، سێیەم دەوڵەمەندترین مرۆڤی جیهان بەهۆی فێڵکردن لە پشکەکانیدا لە رۆژێکدا 20 ملیار دۆلاری زیان کرد، بەمەش لە پلەی سێیەمی دەوڵەمەندترینی جیهان پلەیەک دابەزی.
بەو دابەزینە، جێف بەیزۆس ەب سامانی 125 ملیار دۆلاری ئەمەریکی شوێنەکەی گرتەوە.
گاوتام ئادانی بە رەگەز هیندی بە دەوڵەمەندترین پیاوی ئاسیا هەژمارە دەکرێت، کە لە پلەی سێیەمی جیهانیدا بوو تەنیا 20٪ـی سامانەکەی لەدەستدا بەهۆی فێڵکردن لە بەهای پشکەکانی، ئەمەش وایکرد بەهای پشکەکانی بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزن و سامانەکەی کەم بکات.
پێشتریش، ئیلۆن مەسک بە لەدەستدانی نزیکەی 200 ملیار دۆلار لە داهاتەکەی پلەی یەکەمی چۆڵکرد بۆ سوودی بێرنارد ئاڕنۆڵ کە لە ئێستادا بە کۆکردنەوەی 213 ملیار دۆلار
بیڵ گەیتیس کە ساڵانێکی زۆر لە پلەی یەکەمی دەوڵەمەندترین پیاوانی جیهاندابوو، ماوەیەکی زۆرە لە ڕێزبەندیەکە کەوتۆتە دواوە، بەڵام ئێستا خەریکە دەگەڕێتەوە ناو رکابەرییەکە و هاتۆتەوە پلەی شەشەم بە کۆی داهاتی 104ملیار دۆلار.