هەواڵەکان
چوارشەممە دەوامە و پەڕاوگەکان بازاڕیان خراپە
+964
ژووری هەواڵ
وەزارەتی پەروەردە بڕیاری وایە، رۆژی چوارشەممە کە دەلاتە 25.9 دەرگای قوتابخانە بۆ ساڵی نوێی خوێندن بکاتەوە، بەڵام بە قسەی پەڕاوگەکان بێت دواکەوتنی دابەشکردنی مووچە وای کردوە، “خەڵك تا دڵنیا نەبنەوە لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان، پێداویستیی بۆ قوتابییەکانیان نەكڕن”.
دانیشتووانی ناحیەی هەڵشۆ لە دەڤەری پشدەر بۆ دووەم ساڵی لەسەر یەک، بەهۆی ناڕەزایەتییان لە نرخی نەوتەکەی حکومەت رەتیان کردەوە نەوتە 104 هەزارییە بکڕن، دەڵێن، نرخەکەی زۆرە و نامانەوێت.
ئەو شەپۆلە باران بارینەی لە زاخۆ هاتوو لە پێنجوێن کۆتایی هات، پارێزگای دهۆک باشترین ئیسفادەی لێکرد، کەشناسی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە 24 کاتژمێردا، زۆرترین بڕین باران لە لە ئامێدی باریوە، کە 25 ملیمەتر بووە
دانیشتووانی گوندی زەڵم لە هەورامان، هەر بەدەست و پلەکەی جاران و بێ ئامێر و تەکنەلۆژیای سەردەم، ھەر رۆژە و لە باخێک و بۆ خاوەن باخێک دەستیان بە تەکاندنی گوێزی ئەمساڵ کردووە.