"با زەیدی یەخەی گەندەڵکاران بگرێ"
مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک دیسانەوە دەنگیان هەڵبڕی
کاروان ساڵحی – کەرکوک
مامۆستایانی ناڕازی کەرکوک دیسانەوە دەنگیان هەڵبڕی و دەڵێن، جگە لەوەی 20 موچەی تەواومان لای حکومەتە، 44 موچەشمان بە لێبڕینەوە دراوەتێ و خەریک بەتەواوەتی مافمان دەخورێ.
ژمارەیەک لەو مامۆستایانە لەبەردەم یەکەی سەرپەرشتیاری کەرکوک گردبوونەوە، مامۆستا بەرزان دەلۆ وەک نوێنەری مامۆستایانی ناڕازی بە 964ـی وت، جەگە لە گەندەڵکارانی ناوەڕاست و خوارووی، لە هەرێمی کوردستانیشەوە دەستیان گەیشتووە بە کەرکوک، واتە ئێمە لەدوولاوە زەرەرمەندبووین”.
ئاماژەی بەوەشکرد، چەندین ساڵە داوای گواستنەوەی راژەکانیان دەکەن، بەڵام بێسوود بووە و کەس وەڵامی داواکارییەکانیان ناداتەوە.
سەیران بەهادین یەکێکی دیکە لەو مامۆستا ناڕازیانە داوا لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، یەخەی گەندەڵکاران بگرێت و کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر بکات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری