سیناریۆیەكی دووبارە بوو
گەشتیارێك لە ئاوی تەقتەق لە مردن رزگار كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك كە گەشتیار بووە، لە ئاوی تەقتەق خەریك بووە بخنكێت، بەڵام تیمی غەواس بەفریای كەوتن و رزگاریان كرد.
گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی كۆیە بە تۆڕی 964 راگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێكی لەدایكبووی 2009، كە دانیشتووی كەركوكە، بە مەبەستی گەشت و سەیران هاتبووە سنووری تەقتەق و مەلەی كردووە، بەڵام شارەزا نەبووە و خەریك بووە بخنكێت، بەڵام تیمی ئێمە لە بنكەی غەواسی تەقتەق خێرا فریای كەوتوون و توانیان لە مردن رزگاری بكەن.
وتیشی، گەنجەكە ناوی “ر. ک. ع”ـە و ئێستا تەندروستی باشە.
سیناریۆیەك دووبارە بووەتەوە
رۆژی 6ی ئەم مانگەش رووداوێكی هاوشێوە هەر لە ئاوی تەقتەق هەبوو، گەنجێكی خەڵكی كەركوك لە خنكان رزگار كرا، كە بە هەمان شێوە بۆ گەشت و سەیران هاتبووە سنوورەكە و شارەزای مەلەوانییش نەبووە، بەڵام ئەویان لەدایكبووی 2006 بوو.
لە تەقتەقیش کەسێک لە خنکان رزگار کرا
خنكان
رەنجی چەند ساڵەی ئاژهڵدارێكى بەفیڕۆ برد
گورگ 80 سەر مەڕ و بزنی له گوندێكی سهنگاودا خنكاند
گوندێكی بنارى قهندیل
گورگ پهلامارى بزن و مهڕی داو ژمارهیهكى لێ خنكاندن
نهخۆشی زههایمهرى ههیە
له ههولێر كهسێكی ونبوو دۆزرایهوه
تیمی ژێرئاویان گۆڕیوە بۆ سهرئاو