جێگرى پارێزگار: قبوڵى ناكه‌ین
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه: بۆ جێبه‌جێكردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك ده‌ستى ده‌ستیمان پێده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، نووسراوی جێبه‌جێكردنى چوار پڕۆژه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی كراوه، به‌ڵام كه ده‌چنه ئه‌وێ ده‌ڵێن پێمان نه‌گه‌یشتووه، به‌شی ژمێركاریش ده‌ڵێت لاى وه‌زاره‌ته، جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌ڵێت، قبوڵ ناكه‌ن كێشه بۆ پڕۆژه‌كانیان دروست بكرێت.
پڕۆژه‌كان تایبه‌تن به شەقامی سەرەکیی بامۆک، رێگای سەرەکیی گەڕەکی سەرا بەرامبەر پاسپۆرت، رێگاسازی گەڕەکی کانی قوڵکە و رێگاسازی و ئاوەڕۆ بۆ چەند کۆڵانێک لە هەڵەبجه.
سه‌لام بیلال، سه‌رۆكیى شاره‌وانیى هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت، بۆ ئه‌م چوار پڕۆژه‌یه وەزارەتی شارەوانی بە نووسراوەکانی 10139 لە 12.8.2024 و نووسراوەکانی 10216, 10217, 10218 لە 13.8.2024 نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە ، بەڵام کە سەردانی نووسینگەی وه‌زاره‌تى دارایی ده‌كات ره‌تیدەکەنەوە کە نووسراوه‌كانیان بەدەست گەیشتبێت، ده‌شڵێت “كه سه‌ردانى به‌شی ژمێرکاریش ده‌كه‌م دەڵێن نووسراوه‌كان لاى وه‌زاره‌ته”.
وتیشی “هەفتانە سەردانی بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری لە وەزارەتی داراییم کردووە، گشت بەشەکان ئەوە دەسەلمێنن کە کۆی نووسراوی هەرچوار پڕۆژەکە لە 25.8.2024 ئاراستەی نووسینگەی وەزیری دارایی کراون”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، بودجه‌ى هه‌ریه‌ك له‌م چوار پڕۆژانە لە 750 ملیۆن دینار کەمترن، کە ئه‌مه‌ش دەسەڵاتی بانگەواز و گرێبەستیان لای سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە.
لای خۆیه‌وه كاوه عه‌لى كه‌ریم، جێگرى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، له كۆمێنتێك بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى نووسیوه، هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كی هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ى بۆ دروست بكرێت، جێگەی قبوڵکردن نییە.
ده‌شڵێت “ئەگەر پێتوایە بە مەبەست پڕۆژه‌كان دوادەخەن نووسراو ئاراستەی پارێزگا بکەن با ئەنجومەنی وەزیران ئاگادار بکەینه‌وه”.