تازە ئاشکرا دەکرێت

عه‌لی زه‌یدی به‌ نهێنی سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئەمڕۆ باڵیۆزی عێراق لە کۆماری ئیسلامی ئێران یاسر عەبدولزەهرا ئەلحەجاج پشتڕاستی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق عەلی زەیدی به‌ نهێنی و به‌ شێوه‌یه‌كی رانه‌گه‌یاندراو سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌.

وتیشی، ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ تاوتوێکردنی رێگاکانی کەمکردنەوەی گرژییەکان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی شەڕه‌ لە ناوچەکەدا.

هاوكات ئاژانسی فارسی ئێرانی بڵاویكرده‌وه‌، رۆژی هه‌ینیی رابردوو عه‌لی زه‌یدی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك سه‌ردانی ئێرانی كردووه‌ و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د باقر قالیباق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی تیمی دانوستانه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كۆبووه‌ته‌وه‌.

وه‌ک سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت، هه‌ردوولا باسیان له‌ هه‌وڵه‌كان كردووه‌ بۆ كۆتاییهێنان به‌ شه‌ڕ و ململانێی نێوان ئێران و ئه‌مریكا.