سنووری هەولێر

بەردی بناغەی بەنداوێك لە ناوچەیەكی شوێنەواری دانرا

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سنووری پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی بەنداوی دوین دانرا، كە دەكەوێتە ناوچەیەكی شوێنەواری.

رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی بەنداوەكە ئەمڕۆ دووشەممە 16.9.2024 بەڕێوەچوو، كە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانییش ئامادەبوو.

دروستكردنی بەنداوەكە لە سنووری ناوچەیەكی مێژووییە، كە شوێنەواری قەڵای دوینی سەركردەی كورد و مێژوویی و ئیسلامی سەڵاحەدینی ئەیوبی لێیە.

سەرۆكی حكومەت لە وتەیەكدا وتی، “شوێنەكە زۆر گونجاوە بۆ گلدانەوەی ئاو و دیزاینی پرۆژەكە پێداچوونەوەی بۆ كراوە، بە جۆرێك كە هەم كاریگەری لەسەر شوێنەوارە مێژووییەكانی ئەم دەڤەرە نەبێت، هەمیش بە رێژەیەكی زیاتر ئاو گل بداتەوە”.

بەنداوی ئاقوبان زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو مەتر سجا ئاو گ...

بەنداوی ئاقوبان زیاتر لە دوو ملیۆن و نیو مەتر سجا ئاو گلدەداتەوە

بەنداوەكە بەرزییەكەی 75 مەترە، درێژییەكەی 320 مەترە، توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە 964ی وت، “كاركردن لە بەنداوەكە دەستیپێكردووە و بڕیارە وایە بە زووترین كات تەواو بكرێت و هێشتا رێكەوتی كۆتایی بۆ تەواوكردن دیاریی نەكراوە، بەڵام هەموو ئامانجەكە ئەوەیە بە زووترین كات تەواو بكرێت”.

وتیشی، بەنداوەكە بە 88 ملیار دینار دروست دەكرێت و سوودی بۆ بوارەكانی گلدانەوەی ئاو و ئاوی ژێرزەوی و  كشتوكاڵ و گەشتیاری دەبێت.
بەنداوەكە دەكەوێتە نزیك قەڵای دوین، کە 56 کیلۆمەتر لە شاری هەولێر دوورە و 28 کیلۆمەتر لە قەزای پیرمام دوورە، شوێنەكە دەکەوێتە رۆژئاوای چیای سەربەن.