لەسەر رێگای کەرکوک - تکریت

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ سێ کەس گیانی لەدەست دا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە ماوەی یەک هەفتەدا چوار رووداوی هاتوچۆ لەسەر رێگای کەرکوک – تکریت رویداوە و ژمارەیەک هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا، ئەمڕۆش هەر بەهۆی رووداوێکەوە لەو رێگایە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە 15.9.2024بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری جۆری سایلۆی چیمەنتۆ و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری کیا لە سەر ریگای کەرکوک بۆ تکریت بەهۆیەوە سێ سەرنیشینی ناو ئۆتۆمبێلی کیاکە گیانیان لەدەستداوە.

ئەحمەد مەجید رێگەپێدراوی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەرەوەی شاری کەرکوک بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەی ئەمڕۆ سێ سەرنیشین گیانیان لەدەستدا یەکێکیان ژنە، سەرجەمیان رەوانەی پزیشکی داد کراون.

وتیشی، سەرجەم رووداوەکانی هاتوچۆی ئەو سنوورە پەیوەندی بە تەواونەکردنی پردێکەوە هەیە لە سنوورە.

لەماوەی یەک هەفتەدا لە سەر رێگای کەرکوک بۆ تکریت ئەوە چوارم رووداوی هاتوچۆیە، سەرجەمیان قوربانی زۆری لێکەوتووەتەوە و دواین رووداویان بووە هۆی گیان لە دەستدانی یاریدەدەری پارێزگاری ئەنبار و سێ کەسی دیکە کە دوانیان کوڕی ئەندامێکی ئەنجومەن ئەو پارێزگایە بون.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دی...

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو