لە ناوچەی تانجەڕۆ
بۆنی پاشەڕۆی نەخۆشخانەکانی سلێمانی ژیانی بەشێک لە هاوڵاتیانی پەرێشان کردووە
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
بۆن و بەرامی پاشماوەی پزیشکی نەخۆشخانەکانی سلێمانی بەشێک لە هاوڵاتیانی ناوچەی تانجەڕۆی پەرێشان و بێزار کردووە و دەڵێن تاوەکو ئێستا حکومەت نەهاتووە چارەسەری ئەم کێشەیە بکات.
لە ناوچەی تانجەڕۆ کورەیەکی لەناوبردنی پاشماوە پزیشکییەکان هەیە کە لە رێگەی سووتاندنەوە پاشماوەکان لەناو دەبات، بەڵام دووکەڵی زۆر و بۆنێکی ناخۆش لەناوچەکە بڵاودەکاتەوە.
محەمەد عەبدوڵا، شوێنی کارەکەی لە نزیک کورەکەیە بە 964ی وت، زۆرجاران بە ناچاری دەستیان لەکارکردن هەڵگرتووە چونکە کرێکارەکان بەرگەی بۆنی پیس و دوکەڵەکەیان نەگرتووە و تەنانەت خێزان هەیە ماڵی بەجێهێشتووە
دەشڵێت “چەندینجار داوامان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە بێن چارەسەری ئەم دۆخەمان بۆ بکەن، بەڵام هەر وتوویانە باش و تاوەکو ئێستاش هیچیان نەکردووە.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن