لەسەر گۆرانى "سنوور ئارامبە" نیگەرانە
6ـى 6 چاوەڕێى ئەمەل سەعید کوردە بن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانى
بە گۆرانى “سنوور ئارامبە”، ئەمەل سەعید کوردە چووە ناو دڵى هەوادارانى و ناوبانگێکى گەورەى دەرکرد، بەڵام ماوەیەکە لە کارى هونەرى دوورە و بڕیارە 6.6.2026، چوار تراکى نوێ بڵاو بکاتەوە.
ئەمەل سەعید کوردە بە 964ـى ووت،”10 رۆژە گەڕاومەتەوە بۆ کوردستان، بڕیارە 6.6ـى 2026، لە مەراسیمێکدا چوار تراکى تۆمارکراو بڵاو بکەمەوە”.
لەبارەى گۆرانى “سنوور ئارامبە”، ئەو هونەرمەندە نیگەرانە لەوەى هەندێ هونەرمەندى دیکە وتوویانەتەوە و پرسیان پێى نەکردووە، هەر لەبەر ئەوەش گۆرانییەکەى بە هونەرمەندێک راگرتووە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح