ده‌یانه‌وێ به‌نداوێكی هه‌مه‌لایه‌ن بێت
كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار پێداچوونه‌وه به دیزاینى به‌نداوى چه‌قچه‌ق ده‌كه‌ن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هه‌ریه‌ك له وەزاره‌تی کشتوکاڵ و دەستەی گەشتوگوزار بڕیاریانداوه پێداچونەوە به دیزاینی بەنداوی چەقچەق له سلێمانى بكه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان ئەنجامدا.
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ ده‌ڵێت، ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکان کە خۆی دەبینێتەوە لە زیادکردن و کۆگاکردنی ئاو و دیزاینکردنەوە و جێبەجێکردنی بەنداوی سەرچنار (چەقچەقە روخاوەکە) و چەند بیرێک لەسەر رێرەوی ئاوی بەنداوەکە لە قلیاسان سلێمانی.
ئیبراهیم عه‌بدولمه‌جید، وته‌بێژى ده‌سته‌ى گه‌شتوگوزار به 964ـى راگه‌یاند، مه‌به‌ستیانه له‌م پێداچووه‌نه‌وه به‌نداوه‌كه هه‌مه‌لایه‌ن بكه‌ن بۆ پڕۆژه جیاوازه‌كان.
وتیشی “گلدانه‌وه‌ى ئاو، كه‌رته‌كانى گه‌شتیاری و كشتو‌كاڵى له‌و پڕۆژانه‌ن كه‌لكاتى پێداچوونه‌وه به دیزاینه‌كه‌ى له‌به‌رچاو ده‌گیرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ستێكی دیكه کۆنترۆڵی لافاوه كه له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌و شوێنه‌ى به‌نداوه‌كه‌ى لێ دروستده‌كرێت لافاو روویداوه.
بەنداوی چەقچەق دەکەوێتە باکووری ھاوینەھەواری سەرچنارەوە لە سلێمانی، بە دووری یەک کیلۆمەتر بەرزییەکەی 13 مەترە و لە ساڵی 2002 لەلایەن رێکخراوی قەندیلی سوێدییەوە دروستکراو و لە ساڵی 2006 دوای چەند رۆژێک لە تەواوبوونی بەنداوەکە بەھۆی بارانبارینێکی زۆرەوە ھەرەسی ھێنا و ھەتا ئێستا بە نۆژەن نەکراوەیی ماوەتەوە.