زیاتر لە 17 تۆن ماددەی بەسەرچوو لەناوبراوە

مانگی رابردوو 46 شوێن لە سلێمانی داخراون و چوار شوێنیش دراونەتە دادگا

964+

شۆڕش قادری

مانگی رابردوو 46 شوێن لە سلێمانی داخراون و چوار شوێنیش رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە، هاوکات 17 تۆن و 324 کیلۆ خواردن و خواردنەوەش دەستی بەسەرداگیراوە.

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری كاروچالاكییەکانی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “مانگی رابردوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی حه‌وت هه‌زار و 601 سه‌ردانیان بۆ شوێنه‌ گشتی و بازرگانییه‌كانی سنوری شاری سلێمانی ئه‌نجامداوه‌ كه‌ له‌و ژمارەیە‌ ته‌نها 541 پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان تۆماركردووە”.

“416 شوێن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێه‌وانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌هۆی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی و پابه‌ندنه‌بوون به‌ رێنماییه‌كانی كاركردن، مانگی رابردوو لیژنه‌كان 46 شوێنیان داخستووه‌ و چوار شوێنیشیان رووبه‌ڕووی دادگا كردوه‌ته‌وه‌”، قائیمقامیەتی سلێمانی وا دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر له‌ مانگی ئابدا لیژنه ‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی 17  تۆن و 324 كیلۆگرام خواردن و خوارنه‌وه‌ی جۆراوجۆردا گرتووه‌ و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ته‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ناوبراون.

هەر بەپێی ئامارەکەی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، بڕی ئه‌و سزایەی به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه‌ ‌خاوه‌ن شوێنه‌كانی پێ سزادراوه‌، 52 ملیۆن و 775 هه‌زار دیناره‌ و به‌پێی رێنمایه‌كان ده‌خرێته‌وه‌ سه‌رداهاتی گشتی.

قایمقام دەستگێڕەکانی سلێمانی بانگ کرد و نیەتی خۆیانی پ...

قایمقام دەستگێڕەکانی سلێمانی بانگ کرد و نیەتی خۆیانی پێ وتن