ئەگەرنا هاوکارییەکانیان دەبڕدرێت

داوا لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکرێت کۆدی بایۆمەتری دەربکەن

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادق داوا لە کەسوکاری خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکات کۆدی بایۆمەتری بەزووترین کات کۆدی بایۆمەتری ببەنەوە، دەڵێت، هەر کەسێکیش نەچێت هاوکارییەکەی رادەگیرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 10.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادق رایگەیاند، پڕۆسەی هێنانەوە و دروستکردنی کۆدی بایۆمەتریی بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانە دەستیپێکرد کە تووشبووی شیزۆفرینیا ،بیرکۆڵ، ئۆتیزم، داون و شەلەل داماخن.

“ئاگاداری سەرجەم ئەوخاوەن پێداویستیە تایبەت و کەمئەندامانە دەکەین کە سودمەندن و مانگانە مووچەی کەمئەندامی وەردەگرن و تا ئێستا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادقیان نەکردووە بەمەبەستی هێنانەوەی کۆدی بایۆمەتری ئه وا پیویستە بەزوترین کات سەردانمان بکەن”، بەڕێوەبەرایەتییەکە وا دەڵێت.

هێمن ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەشێک لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان توانای ئەوەیان نییە مامەڵەکانی دەرکردنی بایۆمەتی جێبەجێبکەن، لە هەوڵدان بۆئەوەی رێکارەکانیان بۆ ئاسان بکەن و خۆیان سەردانیان بکەن.

ئەو خاوەن پێداویستیانەی کە کۆدی بایۆمەتریان هەیە پێویستە کۆپیەکی (کارتی نیشتمانی، پێناسی کەمئەندامی، کۆدی بایۆمەتری) لەسەر یەک پەڕەبێت ببەن بۆ بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی.

ئەوانەشی کە کۆدی بایۆمەتریان نییە یان ونیانکردوە ئەوا لە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی سەیدسادق فۆڕمێکیان بۆ پڕ دەکرێتەوە و دەنێردرێن بۆ بانکی سەیدسادق بۆ دروستکردنی کۆدی بایۆمەتری.

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى پێنجوێن بچن بایۆمەتری ب...

خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانى پێنجوێن بچن بایۆمەتری بکەن