لە پێنج مانگدا

زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵا لە باشماخەوە ئاڵوگۆڕ کراوە

964+

شۆڕش قادری

لە ماوەی پێنج مانگدا زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار تۆن کاڵا لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنای ئێران لەزاری فەرامەرز ئومیدی چاودێری گومرگی سنە بڵاویکردووەتەوە، “لە 21.3.2024 تا 21.8.2024 زیاتر لە یەک ملیۆن و 554 هەزار تۆن کاڵا بە بەهای یەک ملیار و 875 ملیۆن و 396 هەزار و 675 دۆلار لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە ترانزیت و ئاڵوگۆڕ کراوە”.

“لەو رێژەیە یەک ملیۆن و 330 هەزار و 491 تۆن کاڵا بە بەهای 873 ملیۆن و 862 هەزار دۆلار داخلی ئێران بووە کە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا، لە بواری کێش 109٪ و لە بواری نرخیش 54٪ زیادیکردووە”، فەرامەرز ئومیدی وای وتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 633 هەزار و 482 تۆن کاڵا بە بەهای 311 ملیۆن و 161 هەزار و 466 دۆلار لە گومرگی پارێزگای سنەوە هەناردەی دەرەوە کراوە.

سەبارەت بەو پرسە 964 پەیوەندی بە شاخەوان ئەبوبەکر بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ کرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەی نەدایەوە.

هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى باشماخ پەکى کەوت

هاتووچۆى گەشتیارى لە مەرزى باشماخ پەکى کەوت

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەواڵی ئاژانسێکی ئێرانی

بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ هەواڵی ئاژانسێکی ئێرانی "بە ناڕاست" وەسفدەکات