سەرۆكایەتی شارەوانیی دهۆک.
دوو فەرمانبەریشی لەگەڵە
سەرۆكی پێشووی شارەوانیی دهۆک دەستگیر كرا
+964
هیڤی دێوالی-دهۆک
سەرۆکی پێشووی شارەوانیی دهۆک لەگەڵ دوو فەرمانبەر دەستگیر کران، سەرچاوەیەكی ئەمنییش بە 964ی وت، هۆكاری دەستگیركردنەكە فرۆشتنی زەویی حکومەت بووە.
سەرۆکی پێشووی شارەوانیی دهۆك “ئ.ی” بە بڕیاری دادگەی تاوان لە دهۆک و بەپێی یاسای سزادانی عێراقی ژمارەی 341 دەستگیر کراوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی، کە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، تایبەت بۆ 964ـی وتی، سێ کەس دەستگیرکراون، یەكێك لەوان سەرۆکی پێشووی شارەوانیی دهۆکە و ئەوانی دیكەش دوو کارمەندی شارەوانین.
ئەو سەرچاوە وتیشی، دۆسییەکە بۆ فرۆشتنی زەوییەكانی حکومەت و گەندەڵی دەگەڕێتەوە، بڕیاریشە لێكۆڵینەوە لەگەڵ چەند فەرمانبەرێكی دیكەش بكرێت.
964 پەیوەندی بە وتەبێژی شارەوانیی دهۆک و وتەبێژی پۆلیسی دهۆکیشەوە کرد، بەڵام هیچیان وەڵامیان نەدایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سەرۆكی شارەوانیی هەولێر وادەی تەواوبوونی رێگەی دووسایدی گەزنە دەخاتەڕوو
دهۆک
نەخۆش کەوتوون
70٪ـی کێڵگەکانی پەتاتە و پیازی گوندەکانی شێخان خەریکە لەناودەچن
"ناهێڵین کارەبای خۆمانمان بە گران پێ بفرۆشنەوە"
دوکان پرۆژەی رووناكی رەتدەکاتەوە
16 مینی جۆراوجۆر بوون
ئەو مینانەی لە کۆلێژی سەربازی زاخۆ راهێنانیان لەسەردەکرا لەناوبران
هەڵمەتێکی دوو مانگەیان دەستپێکردووە