لە پێشانگای زاخۆ نمایش کراوە
فەرشی ئاوریشمی قوم بە دوو دەفتەر و نیو
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لە دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زاخۆ جوانترین فەرشەکان نمایش کراون و تێیاندایە، چاو لە جوانییەکانی تێر نابێ، بەڵام بۆ خەڵکی هەژار و فەقیر نابێ و سێعریان گرانە.
ئومێد عەزیز سەرپەرشتیاری کۆمپانیای مافوری کاشان بە 964ـی وت، “هاتووین خەڵکی ئێرە بە کارە ناوازەکانی فەرش ئاشنا بکەین، چەند جۆرێک فەرشمان هەیە وەکوو، فەرشی دەستکرد، مەکینەیی و ئاوریشم و کورک”.
“ئاوریشمی قوم گرانبەهاترین فەرشەکانە کە زۆرجار لەجیاتی زێڕ کاری پێدەکرێت، قیمەتی بەپێی قیاس و گەورە وبچووکی، لە نێوان 30 وەرەقە بۆ دوو دەفتەر و نیوە، واتە 25 هەزار دۆلار”، ئومێد عەزیز وای وت.
دووەمین پێشانگای نێودەوڵەتی زاخۆ بۆ کاری بازرگانیی لەمڕۆ دووشەممەوە 21.9.2026 دەستیپێکردووە و تا چوار رۆژی دیکە بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری