"نووسراو ئاراستەی ئاوەدانکردنەوەی کۆیە کراوە"

شەقامەکانی تەقتەق رێکدەخرێنەوە، بەڵام پردەکە کەس خۆی لێنادات

964+

شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر هەڵمەتێکی بۆ رێکخستنەوەی تەقتەق دەستپێکرد، بەڵام هەڵمەتەکە چاککردنەوی پردەکە ناگرێتەوە.

مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر بە 964ـی وت، “لە سەر داواکاری زۆریی شارەوانی تەقتەق هەڵمەتێکمان بۆ نۆژەنکردنەوە و خاوێنکردنەوەی بەشێک کە شەقام و کۆڵانەکانی تەقتەق دەستپێکردووە و ئەو هەنگاوەش بۆ پێشوازی لە گەشتیاران ئەنجام دراوە”.

سەبارەت بە چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پردەکەی تەقتەق، مەریوان حاکم هادی وتی، ئەو کارە لە ئەستۆی ئەوان نییە.

964 پەیوەندی بە نەمر نیازی کاکەڕەش سەرۆکی شارەوانی تەقتەق کرد و ناوبراو وتی، “نووسراومان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوەدانکردنەوەی کۆیە کردووە و چاککردنەوەی پردەکە لە ئەستۆی ئەوانە”.

لە ماوەی رابردوودا چەند جارێک پلێتەکانی سەر پردی تەقتەق شکاون و گرفتی هاتوچۆی دروستکردووە و لەلایەن کەسانی خۆبەخشی ناوچەکە چاک کراونەتەوە.

وەستا ئيسماعیله‌كه‌ى ته‌قته‌ق دووه‌م جاره‌ پرده‌ ...

وەستا ئيسماعیله‌كه‌ى ته‌قته‌ق دووه‌م جاره‌ پرده‌ ئاسنینه‌كه‌ چاكده‌كاته‌وه‌

تەقتەق لە بۆنی ناخۆشی زبڵخانەکان رزگاری دەبێت

تەقتەق لە بۆنی ناخۆشی زبڵخانەکان رزگاری دەبێت