چەند قوتابییەکی ناڕازی وادەڵێن

“موشریفەکانیش ئاگایان لە بڕیاری وەزارەت بۆ داخلکردنی وانەکانی عەرەبی و کوردی نییە”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

هاوشێوەی زۆربەی شارەکانی دیکە لە سلێمانیش قوتابیانی بەشی زانستی پۆلی 12 گردبوونەوە و داوا دەکەن تاقیکردنەوەی وانەکانی کوردی و عەرەبیان بۆ بکرێتە ئارەزوومەندانە.

قوتابییەکان چوونە بەردەم پەروەردەی رۆژئاوا و چەند کەسێکیان قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە، ئەوان دەڵێن، “ساڵی رابردوو لەگەڵ چەند موشریفێکی وەزارەتی پەروەردە لەسەر بڕیاری داخل نەکردنی وانەکانی عەرەبی و كوردی بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ قسەمان کرد، ئەوان وتیان بڕیارەکە وەک خۆی ماوە، تەنانەت ئەوانیش ئاگایان لەو مەوزوعە نەبوو کە وەزارەت دەڵێت، سێ ساڵ لەمەوبەر بەنووسراوێک ئاگادارمان کردوونەتەوە کە ئەو بڕیارە نامێنێت”.

ئەوان پێیانوایە خوێندنی زمانی کوردی و عەرەبی بۆ بەشی زانستی زۆر پێویست نییە و دەکرێ بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ، ئارزەوومەندانە بێ بۆیان.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

قوتابیانى 12 زانستى دژى وانەى کوردى و عەرەبى گردبوونەوە

قوتابیانى 12 زانستى دژى وانەى کوردى و عەرەبى گردبوونەوە

قوتابیانى پۆلى 12 گردبوونەوە لە رانیە: داواى کەمکردنەوە...

قوتابیانى پۆلى 12 گردبوونەوە لە رانیە: داواى کەمکردنەوەى مەنهەج دەکەن