له سۆشیاڵ میدیا زانیبووى پرده‌كه كێشه‌ى هه‌یه
وەستا ئيسماعیله‌كه‌ى ته‌قته‌ق دووه‌م جاره پرده ئاسنینه‌كه چاكده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بانگى مه‌غریبی ئه‌مڕۆ یەكشەممە، دنیا تاریك داهاتبوو كه وه‌ستا ئیسماعیل و تیمه‌كه‌ى له چاككردنه‌وه‌ى پرده ئاسنییهكهى نێوان ته‌قته‌ق و كۆیه ته‌واو بوون، ئه‌وان خۆبه‌خشانه ئه‌و كاره‌یان كردووه و پێشتریش جارێكى دیكه كێشه‌ى هه‌مان پردیان چاره‌سه‌ر كردووه.
ئیسماعیل ره‌شید، كارى ئاسنفرۆشی و حه‌دادى له ته‌قته‌ق و ده‌وروبه‌رى ده‌كات، هه‌م دوكانێكی له‌ناو سه‌نته‌رى ناحیه‌دا هه‌یه هەمیش به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى به سه‌فه‌رى ئه‌و كاره ده‌كات.
ئیسماعیل به 964ـى وت، خراپبوونى پرده‌كه‌ى ته‌قته‌قى له فه‌یسبووك زانیوه، كه گه‌نجێك نووسیویه‌تى، كێشه له‌و پرده دروست بووه و مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله بچووكه‌كان.
وتیشی “دواى بینینى ئه‌م نووسینه له فه‌یسبووك کات عه‌سر بوو له‌گه‌ڵ دوو له شاگرده‌كانم چوومه لاى ئه‌م پرده و ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێك خه‌ریك بووین و كێشه‌ى پرده‌كه‌مان چاره‌سه‌ر كرد”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، پرده‌كه چه‌ند پلێتێكی شكابوون و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلى بچووك دروست كردبوو، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بچووك به‌سه‌ریدا رۆیشتبا، ده‌كه‌وته ناو چاڵى شكانهكه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌وكاته‌ى خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ى پرده‌كه بوونه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق به‌سه‌ر ئه‌و پرده‌دا رۆیشتووه و ده‌ستخۆشی لێكردوون.
ئه‌وه جارى یه‌كه‌م نییه وه‌ستا ئیسماعیل و تیمه‌كه‌ى ئه‌م پرده چاكدهكهنهوه، به‌ڵكو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هه‌مان شێوه پلێته شكاوهكانیان چاككردووه‌ته‌وه.
پردە تەقتەقەکەی زاخۆ بۆ جاری پێنجەم داخرا
تەقتەق
خێرخوازێکیش بەڵێنی شتی دیکەی پێداون
قوتابخانەکەی تەقتەق لەجێی بلۆکەکان 300 رەحلەی بۆ دابینکرا
كێشه‌ى كه‌مى ده‌رمانیشی هه‌یه
نه‌خۆشخانه‌ى گشتى ته‌قته‌ق ده‌بێته خاوه‌ن ئه‌مبوڵانس
کەس خۆی ناکات بە خاوەنی
پردی تەقتەق مەترسی رووخانی لەسەرە
سیناریۆیەكی دووبارە بوو