پۆلى 12ـى ئامادەیى

 دوو یەکەمەى شێلادزێ ئۆتۆمبێلیان بەدیارى پێدرا

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

هەردوو یەکەمى سەر ئاستى وێژەیى و زانستى ناحیەکانى شێلادزێ، بە ئۆتۆمبێل خەڵاتکران.

ئەمڕۆ هەینی 2024.9.6، چوار قوتابى پۆلى 12ـى ئامادەیى ناحیەکانى شلادزێ و دێرەلووک، لە هۆڵێکى ناحیەى شیلادزێ مەراسیمى رێزلێنانیان بۆ ئەنجامدرا و خەڵاتکران.

دێرسم سامی لە بەشی وێژەیی بە بەدەستهێنانى کۆ نمرەی 87 و  بێریڤان رەزا لە بەشی زانستی بە کۆنمرەى نمرەی 96.2%، هەریەکەیان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى هۆندا 2024یان پێدرا.

لانا سەمیرلەبەشی زانستی بە بەدەستهێنانى کۆ نمرەی 88 و خەملین لەزگین لە بەشی وێژەی بە بەدەستهێنانى کۆ نمرەی 90ـی، هەریەکەیان بە بڕى 5 ملیۆن دینار خەڵاتکران.

دێرسم سامی، کە ئۆتۆمبێلێکى بە دیارى وەرگرت بە 964ـى وت، زۆر ماندوو بووم و کاتێکی زۆرم بە خوێندن بەسەر برد و ئەو نمرەیەش بەرهەمى ماندووبونەکەم بووە.

خۆشحاڵى خۆیشى دەربڕى بە وەرگرتنى ئۆتۆمبێلەکە کە لەلایەن کەسایەتییەکى ناوچەکەوە وەک خەڵات پێى دراوە.

ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن بەنگین رێکانى، وەزیرى ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنى عێراقەوە دابینکراون.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خوێندنی باڵا: ناوى سێ یەکەمەکانمان ئاراستەی وەزارەتى د...

خوێندنی باڵا: ناوى سێ یەکەمەکانمان ئاراستەی وەزارەتى دارایی کرد