لە بن 73 دۆلارە
نرخی نەوت تادێت زیاتر دادەبەزێت
+964
توانا نەقی
نرخى نەوت بەردەوامیدایە دابەزینەکانى و بۆ ئەمڕۆش چەند چەند سەنتێکى دیکەى لێبووەتەوە، هۆکارى سەرەکیش کەمبوونەوەى خواستە لەسەرى بەتایبەت خواستى چین.
بە پێی نرخەكانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5.9.2024، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت 72 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تێكساس 69 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکان هۆكارى ئهم دابهزینه بۆ ئەگەری چارەسەربوونی کێشەی کەمبوونەوەی نەوتی لیبیا دهگهڕێننهوه.
باس بهوهشكراوه، کەمبوونەوەی خواست لەلایەن چین و ئەمریکا هۆکارێكی دیكهى دابەزینی نرخی نەوت بێت كه لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دابهزینهكهى بهخۆوه بینیوه.
لە عێراقیشدا بەرهەمهێنانی نەوت كەم دەكرێتەوە، ئەمەش وەك پابەندبوونی وڵاتەكە بە بڕیاری رێكخراوی ئۆپێك پڵەس، كە بەهۆی كەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، بەرهەمهێنان كەمدەكرێتەوە.
لە مانگى تەممووزى رابردوودا، عێراق 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل نەوت هەناردە کردووە، واتا تێکڕاى هەناردەى رۆژانە 3.4 ملیۆن بەرمیل بووە.