کەسێکیش بریندارە

بەهۆی شەڕەتەقەوە لە سەید سادق کەسێک کوژرا

+964

بڕوا مەجید

ئەمشەو چوارشەممە، لە قەزای سەیدسادق شەڕەتەقە لە نێوان دووکەسدا روویداوە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەیان بریندارە.

رەزا محمد قایمقامی قەزای سەید سادق بۆ 964 وتی، حاڵەتێکی تەقەکردن روویداوە لە نێوان دووکەسدا، هۆکاری شەڕەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی بووە لە نێوانیان.

وتیشی، یەکێک لەو کەسانە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی دیکەیان بریندارە و لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە.

کەمال سەعدون کارگێڕی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت بۆ 964  ئاشکرایکرد، ” بەهۆی شەڕەکەوە تەرمێک و بریندارێک گەشتۆتە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق، دوای رێکاری یاسایی تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە، دوای چارەسەری پێویست بریندارەکەش نێردراوە بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا

کەسێک بە تۆمەتى کوشتنى دراوسێکەى دەستگیرکرا