کورسیان دانا و شۆستەکانیان بۆیاخ کرد
چەند گەنجێکی خۆبەخش بازاڕی سیروانیەکانی قەزای شارەزووریان نوێکردەوە
+964
بڕوا مەجید – شارەزوور
چەند گەنجێکی خۆبەخشی شارەزوور بازاڕێکی قەزاکەیان نوێکردەوە، شۆستەکانیان بۆیاخکرد و کوروسی دانیشتنیان بۆ هاوڵاتیان دانا و درەختیش دەڕوێنن.
ئازاد احمد پیشەی مامۆستایە وەک سەرپەرشتیار پڕۆژەکە بۆ 964وتی” زیاتر لەدوومانگە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەم پڕۆژەیە، سەرتا بیرۆکەکەی لەلایەن هاوڕێیەکمانەوە بوو لە دەروەی وڵات و بەهاوکاری هاوڕێیان و چەندگەنجێکی تری خۆبەخش هەستاین بەدانانی هەشت کورسی دانیشتن لەناو بازاڕی سیروانیەکان.
وتیشی، کورسیەکان جۆری تەختەن و گەرما کەمتر کاریان تێدەکات، گەنجان و پیاوانی بەتەمەن سودمەندەبن لەم کورسیانە پێشتر شوێنکی باش نەبووە بۆدانیشتنیان.
بەختیار محمد، ئەندامێکی دیکەی گروپەکە بە 964ـی وت، لەپڕۆژەکەدا هەشت کورسی دانیشتن دانراوە و زیاتر لە دوو هەزار 800 مەتر لەشۆستەی ناوبازاڕ بۆیاخکراوە، جگە لەوەش لەپڕۆژەماندایە لەکات و مەوسومی چاندنی روەکدا چەندین دار لەناوبازاڕەکەدا بچێنین، کەسێک دادەنێین بۆ خزمەتکردن و ئاودانی دارەکان و ناهێڵن ژیانی ئەو دارانەی دەیچینن بە دەردی ئەو دارانەدا بڕوات کەشارەوانی دەیچێنێت.
قەزای شارەزوور دەکەوێتە ناوەندی دەشتی شارەزوور لەباشووری خۆرھەڵاتی سلێمانی بەدووری 40 کیلۆمەتر، قەزاکە لە ناحیەی زەڕایەن و چل و ھەشت گوند پێکھاتووە، لەناوەندی قەزاکەدا دوو بازاڕ هەیە کە بەسیروانیەکان و بازاڕی هەڵەبجەییەکان ناودەبرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی