بازاڕی دراو
نرخی 100 دۆلار نزیکی 158 هەزار دینار بووەتەوە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزبووەتەوە و لە بازاڕەکانی دراو نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتووەتە 157 هەزار و 750 دینار.
جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دراوی سلێمانی بە 964ـی وت، لە راستیدا هۆکارێکی دیاری کراو نییە بەڵام پڕوپاگەندە و راگەیاندنەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر نرخ.
وتیشی، ئەم بەربزوونەوەیەی دۆلار هیچ مەترسییەکی نییە و کاتی دەبێت، هۆکاری دیکە ئەسیکۆدای هەرێمە کە تا ئێستا ئەو بازرگانانەی لە رێگەی بانکەکانەوە حەواڵە دەکەن لە پەنجەی دەست تێناپەڕن.
پێداچوونەوە: توانا نەقی