تاقیکردنەوەی 12ـی ئامادەیی

لەکۆی 32 سزادراوی چاکسازییەکان 15ـیان لە تاقیکردنەوەکان دەرچوون

964+

ژووری هەواڵ

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کورستان 32 سزادراو تاقیکردنەوەی قۆناغی 12ـی ئامادەییان ئەنجامداوە لە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی و 15 قوتابیان توانیویانە دەربچن.

ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان ئاماری دەرچووانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە چاکسازییەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەکۆی 32 سزادراو کە بەشداری تاقیکردنەوەکانیان کردووە، 15 قوتابیان دەرچوون.

لە چاکسازی گەورانی هەولێر، لەکۆی 16 سزادراو لە هەردوو بەشی وێژەیی و زانستی، 10 قوتابیان دەرچوون.

ئەو سزادراوانەشی کە لە چاکسازی گەورانی سلێمانی تاقیکردنەوەیان ئەنجامداوە، 14 کەسن و چوار کەسیان دەرچوون.

لە چاکسازی گەورانی دهۆکیش لەکۆی دوو قوتابی، یەک کەسیان دەرچوو، چاکسازییەکانی ژنان و منداڵانیش، هیچ قوتابییەکی پۆلی دوانزەی ئامادەییان نەبووە.

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ـەی ئامادەیی بڵا...

ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی 12ـەی ئامادەیی بڵاوکرایەوە