لە وڵاتی ئوردن
دەرفەتی خوێندن هەیە بۆ میلاکاتی تەندروستی گەرمیان
964+
ژێوار خدر
ئەگەر میلاکی تەندروستیت لە گەرمیان و خوازیاری خوێندنی باڵای یان حەزت لێیە لە دەرەوە بەشداری خولە تەندروستییەکان بکەی، تەندروستی گەرمیان دەرفەتێکییان هەیە و خۆتئی بۆ ئامادە بکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، تەندروستی گەرمیان نوسراوێکی بڵاو کردووەتەوە و داوا لە دەزگا تەندروستییەکانی گەرمیان دەکات، ئەگەر میلاکییان هەیە لە چەند پسپۆرییەکی دیاریکراو و خوازیاران لە دەرەوە بخوێنن یان بەشداری خول بکەن لە وڵاتی ئوردن، ناوەکانییان بنێرن.
بەپێی نوسراوەکەی تەندروستی گەرمیان، لە چەند پسپۆڕییەکی جیاوازدا دەرفەت هەیە بۆ خوێندن لە وڵاتی ئوردن کە پێكهاتوون لە:
1. ئەو پزیشکانەی کە خوازیارن پسپۆڕیی یان پسپۆڕیی ورد بخوێنن.
2. . پزیشکانی ددان و پزیشکانی دەرمانساز کە خوازیاری خوێندنی باڵان (ماستەر و دکتۆرا).
3. خوازیارانی پەرستاران بۆ خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا).
4. سەرجەم دەرچوانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان کە خوازیاری بەشداریکردنن لە خولی (راهێنانی پیشەیی).
تەندروستی گەرمیان دەڵێت، دوا مۆڵەت بۆ ناردنی ناوەکان، رۆژی 8.9.2024.