لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت

بەرپرسێكی باڵای سەربازیی عێراق بەهۆی درۆنەكەی توركیا دەستگیر كرا

+964

ژووری هەواڵ

عەمید عەبدولسەلام حەمودی لەبەر ئەوەی وتوویەتی ئێمە فڕۆکە تورکییەکەمان لە عێراق خستووەتە خوارەوە، ئێستا دەزگای هەواڵگری عێراق بانگیان کردووە بۆ لێکۆڵینەوە.
عەمید روکن عەبدولسەلام جێگری فەرماندەی بەرگريی ئاسمانی ناوچەی باکوورە لە سوپای عێراق، پێنجشەممەی رابردوو لەلای پارچەی فڕۆکە تێکشکاوەکەوە بە میدیاکارانی وت: فڕۆکەکە تورکی بوو، ئێمە تێکمان شکاند.
سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی لە سوپای عێراق بە 964ی وت: لەبەر دوو هۆکار لێکۆڵینەوەی لەگەڵيش دەکرێت، یەکەمیان مافی ئەوەی نییە لێدوان بدات، دووەمیان پێش راگەیەندراوی فەرمی سوپا قسەی کردووە و رووگیری بۆ عێراق دروستکردووە، بە تایبەتی لە کاتێکدا کە عێراق دەیەوێت پەیوەندییە ئابووری و سەربازییەکانی لەگەڵ تورکیا باش بکات.

بە گوێرەی سەرچاوەكە، بەغدا و ئەنقەرە لەوە دەكۆڵنەوە بارەگایەكی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنەكان بكەنەوە و هەماهەنگی زیاتری سەربازیی یەكتر لە ناوچەكەدا بكەن.

درۆنەكەی توركیا بە سیستمی بەرگریی رووسی تێكشكێندرا

درۆنەكەی توركیا بە سیستمی بەرگریی رووسی تێكشكێندرا