كۆمه‌ڵێك كتێبیشیان به‌دیاری بۆ هێنان
تیمێك مۆزەخانەی پەروەردەیی هه‌ولێریان پاككرده‌وه
964+
فەرهاد حەسەن
تیمێك له زانكۆى جیهانه‌وه ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌ى په‌روه‌رده‌یی هه‌ولێریان له ئه‌ستۆ گرت و له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراوى ئه‌مڕۆدا، مۆزه‌خانه‌كه‌یان پاككرده‌وه.
مۆزه‌خانه‌ى هه‌ولێر، له ساڵى 2014 كراوه‌ته‌وه كه‌وتووه‌ته ناو جه‌رگه‌ى شاری هه‌ولێر و پێشتر بیناى مۆزه‌خانه‌كه یه‌كه‌مین قوتابخانه‌ى هه‌ولێرى تێدابووه به‌ناوى ئه‌ربیل ئولا، كه له سه‌ره‌تاى ساڵى 1920 دروستكراوه.
شێرزاد ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى مۆزه‌خانه‌كه به 964ـى وت، تیمه‌كه‌ى زانكۆى جیهان به راسپارده‌ى د. نه‌وزاد باجگر نێردرابوون، چونكه خۆى یه‌كێك بووه له قوتابییه دێرینه‌كان و له قوتابخانه‌ى ئه‌بریل ئولاش خوێندوویه‌تى.
وتیشی “تیمه‌كه 250 مێزى ئه‌رشیفین له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كان پاككرده‌وه، كه ئه‌رشیفی مامۆستا دێرینه‌كانی له‌خۆ گرتووه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌ركى پاككردنه‌وه‌ى مۆزه‌خانه‌كه به به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن سێ كۆمپانیاوه له ئه‌ستۆ گیراوه و مانگانه چه‌ند جارێك دێن پاكی ده‌كه‌نه‌وه.
به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندن، مۆزه‌خانه‌كه‌یان وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌رشیفی په‌روه‌رده‌یی له سه‌ر ئاستى هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا كۆنترینیانه، ده‌شڵێت “سه‌ردانى هاوڵاتیان و لایه‌نه فه‌رمییه‌كان بۆ مۆزه‌خانه‌كه‌مان به‌رده‌وامه، به‌تایبه‌تیش كونسوڵخانه و سه‌ركونسوڵ و باڵیۆزه‌كان”.