ساغكردنه‌وه‌ى ده‌نگۆ؛

ره‌وه‌ند و كۆچه‌رییه‌كانى كوێستانى برادۆست ده‌ستیان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ كردووه‌؟

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌نگۆیه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌شێك له‌و كۆچه‌ر و ره‌وه‌ندانه‌ى ئه‌مساڵ چونه‌ته‌ كوێستانه‌كانى سنوورى برادۆست، به‌هۆى نارامی دۆخه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ كردبێت، به‌ڵام كشتوكاڵى سیده‌كان ئه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ تاوه‌كو ئه‌مڕۆش هیچ یه‌كێك له‌وانه‌ گه‌ڕابێته‌وه‌.

ده‌نگۆكه‌ له‌ به‌شێكى سۆشیاڵ میدیاكانى ئیداره‌ى سۆران بڵاوبووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ سنوورەكانى نزیكى ئه‌م كوێستانه‌ نائارامن وبه‌رده‌وام بۆردومان و تۆپبارانى لێ ئه‌نجام ده‌درێت.

عه‌بدولڕه‌حمان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى سیده‌كان بۆ 964 ئه‌وه‌ى ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ كوێستانه‌كانى سنوورى قه‌زاى سیده‌كان نائارام بن.

وتیشی “تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هیچ یه‌كێك له‌و ره‌وه‌ندو كۆچه‌رانه‌ كوێستانه‌كانى برادۆستیان به‌جێ نه‌هێشتووه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، زۆربه‌ى ئه‌و ره‌وه‌ندو كۆچه‌ریانه‌ى ئه‌مساڵ هاتوونه‌ته‌ كوێستانه‌كانیان له‌ گونده‌كانى لۆلان، خنێره‌، سه‌قه‌ر، بێرمی دینداران و خواكورك جێگیر بوونه‌ و تا ئێستا هه‌موویان له‌و شوێنانه‌ ماون.

به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵ، ئه‌مساڵ له‌ قایمقامیەتى سیده‌كانه‌وه‌ رێگه‌پێدان به‌ نزیكه‌ى هه‌زار و 500 خێزانى ره‌وه‌ند و كۆچه‌ر دراون بچنه‌ كوێستانه‌كان، به‌مه‌به‌ستى به‌خێوكردنى ئاژه‌ڵ، كشتوكاڵكردن و به‌خێوكردنى هه‌نگ.

کوێستانەکانى چۆمان چاوەڕوانى رەوەندە کۆچەرییەکان دەک...

کوێستانەکانى چۆمان چاوەڕوانى رەوەندە کۆچەرییەکان دەکەن