لە کومەڵگەیەکی ئامێدی

کچێکی تەمەن 13ساڵان بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا

964+

هیڤی دێوالی – دهۆک

کەمێک پێش ئێستا لە کومەڵگەی هێتوتێ کچێک بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا، تەندروستی ئامێدیش دەڵێت، تەرمی کچەکە لە پزیشکی دادی ئامێدییە.

درەنگانی ئەمشەو  پێنج شەممە 2024.8.29، کچێک  بەناوی (هـ. هـ. س) تەمەن 13 ساڵ، خەڵکی کومەڵگەی هێتوتە لە سنووری ناحیەی دێرەلوک، لە کاتی دەستکاريكردنی پلاکی کارەبای ماڵەوە کارەبای دەیگرێت و گیانی لەدەستدات.

مەسعود بۆتی، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستی ئامێدی بە 964ـی وت، تەرمی کچێک گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی  و لە ماڵەوە  بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدابوو، دوای تەرمەکەی  بۆ پشکنین گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادی ئامێدی .

وتیشی “دوای تەواوبوونی رێکارەکانی پشکنین لە لە پزیشکی دادی ئامێدی تەرمەکەی رادەستی بنەماڵەکەی دەکرێتەوە”.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا

بەھۆی تەزووی کارەباوە کرێکارێک گیانی لەدەستدا