“ لە نزیک قوشتەپە “

خەزانێکی نەوتی رەش ئاگری گرتووە

+964
شۆڕش هەرکی— هەولێر

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە قەزای قوشتەپە بە 964ی وت، خەزانێکی نەوتی رەش ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن.
964 پەیوەندی کرد بەهێڵی 115ی بەرگری شارستانی کرد و ئەوان زانیارییەکەیان پشتڕاست کردەوە.

دواى یه‌ك كاتژمێر و نیو له‌ به‌رده‌وامى ئاگره‌كه‌ 964 په‌یوه‌ندی به‌ ژوورى كۆنتڕۆڵى به‌رگرى شارستانى هه‌ولێره‌وه‌ كرد، ئاماژه‌ به‌وه‌كرا كه‌ ئاگره‌كه‌ له‌كاتژمێر 11:00 ئه‌مشه‌و كۆنتڕۆڵكراوه‌.
سه‌باره‌ت به‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ش كه‌ به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه‌ به‌ر خه‌زانه‌كه‌ و شوێنه‌كه‌ كه‌وتووه‌، ئیداره‌ى كۆمپانیاكه‌ رێگرى كرد له‌ رووماڵى میدیاكان و تاوه‌كو ئێستا نازاندرێت زیانه‌كانى چی بووه‌.

دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر ئاگرەکەی چیای برادۆست کۆنترۆ...

دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر ئاگرەکەی چیای برادۆست کۆنترۆڵکرا